"ناترسم "
قەد لە ڕەشی شەو
کە گیرفانی پڕ لە خنجێرە
بۆ ئەو شان و کۆڵەی
پشتیان لە وڵات هەڵکردووە ناترسم ،
لەو سلولانەی سجنی نمور
وا پڕە لە قوڵف
بۆ ئەو دەستانەی
لەگەڵ وڵات پەیمانیان بەستووە ناترسم ،
قەد ناترسم
گەر ڕۆژێ لەسەر داری سێدارە
بێ باڵ هەڵفڕم ...
ئەوجار پێکانم
هەستی پێ دەکەن پەڵەدراوی خاکم ،
یا ئەو ڕۆژەی
داگیرکەرێک بمداتە بەر ڕەگبار و
بمنێتە ئامێزی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ،
پاش چەن ساڵ
تەنیا پاش ماوەم
مشتێک ئێسک و ئێسقانە
ئەو ڕۆژەیە کە تەنانەت
نامناسێتەوە پیرە دایکم،
بەڵام دەترسم
لەو کەسانەی شای بێدەنگی
بووە بە پاشای لێوەکانیان و
لە کۆڵانی بێ خەیاڵی
لە دووی ماڵی بەخت یەک دەدوێنن
دەترسم:
لەو ژێنڕاڵە پیرەی
کە لەترسی لەبیر چوونەوە
بەخێو دەکات شەڕ لە مەیدانی مێشک و
منداڵەکان
بە لایەلایەی گوللە تۆپ
لە ئامێزی فریشتەی مەرگ دەخەوێنن ،
لەو دەعبا زەبەلاحەی
کە مێردەزمەی زۆر خۆری و حەفیانی شەو
لە دەنگی قۆڕەی زکی جیرانی
ڕادەپەڕێ دەترسم ،
دەترسم:
من لە پیش خواردنەوەی
ئەوینداری جێماوی
ئەو پەڕی دیواری بەرلین
لەو شاعیرە
کە خۆشەویستەکەی
لە تەقنی دونیا داچووە و
ئەو غەزەڵ ، غەزەڵ
ئاشقانە دەهۆنێتەوە دەترسم...!!
" ژاکان باران"