چهارشنبه ۵ دی
ونم شعری از صابر سیجانویان
از دفتر شعرناب نوع شعر غزل
ارسال شده در تاریخ دوشنبه ۲۳ اسفند ۱۴۰۰ ۱۹:۱۱ شماره ثبت ۱۰۸۳۹۴
بازدید : ۲۷۲ | نظرات : ۲
|
آخرین اشعار ناب صابر سیجانویان
|
ونم لە شەوێکی کوێر
ئەێ مانگ تاریکیم بۆت هاورد و
گۆمێکم بۆت ڕازاند لەوێ بتخنکێنم
وێنەت لەسەر ئاو بوو بە ئاواتی دڵم؛
ونم له وەرزێکی کوێر
نەمامێکم نیا مزگانی بەهارم پێت دا
پاییزم بۆت ڕازاندو
بەڵام ئێستا زستانێکی بێبەزەیی لە ئامێزمی گرتووە
ڕەشەباێ نەبوونت لەخۆم غەوارەم دەکا؛
دەنگت نۆت نۆتی مووسیقاێکی درێژە
ئەبێ بە پەپوولەێکی شین
لەسەر یەکەیەکەی گوڵی باخی ژیانم ئاوازی خۆشەویستی ئەخوێنێ؛
گەر گەڕایتەوە لە گەڵ خۆت گوڵ سێڤ بێرا
ئەو کات ئەگەر لە قەبریش بم
دێمەوە لات
خودا ڕێگە لە عاشقان ناگرێ.
|
نقدها و نظرات
تنها کابران عضو میتوانند نظر دهند.