له بوورکانی دل و سینه م که سێ ئاگای نییه لێره
که سیش نابینێ ئه و چاوه ی به گریان هه ر شه وێ فێره
دلم بۆ تۆ ده نالێنێ به لام تۆ خۆت له خه و ناوه
نه قه یدێ ناکه به دلی خۆت به ئه م بێچاره رابوێره
هه موو ده م دیوته گریانم به لام وا چاو ده بستی که
وه هام دێته ته سه وور خۆ نه کا چاوانی تۆ کوێره
له شمشیری برۆت ترسم نه ماوه تۆ بفه رموو پێی
به ئه و تیری مووژه ت با له ت بکا سینه م ، که ژینم پووچ و بێ خێره
ژیانم هه ر وه کوو فرمێسکی چاوم وایه ئه ی دوولبه ر
ئه ڵێی هه ر دوو وه کوو ژه هرن که ئه م تاڵوو ئه میش سوێره
هه موو ڕێ هه ربه ره و تۆ دێن به لام که س خۆی له ڕێت نا دا
که هه ر ڕێیه ک به ره و تۆ بێ سه راسه ر سه ختوو هه ڵدێره
که تۆ ده مکووژی لوو تفیش که به دوو ده ستی به خوێن سوورت
له کفنم پێچه وو دواییش به ره و ئه م گۆڕه بم سپێره
وه سییه ت بێ که من مردم به هه شتم بێ تۆ قه ت ناوێ
به ئه مری تۆ بێ پێی شووکرم جه هه ننه م خۆشه بمنێره
که ویستت «ژیله مۆ» بمرێ وو نه گڕ بگرێوو نه تینی بێ
به ئاوی چاوی جه للادت وه ره بۆ سه رموو بمدێره....
تقديم به استاد عباسي بزرگوار