پنجشنبه ۲۲ آبان
شالاو علی
ارسال شده توسط سعید فلاحی در تاریخ : يکشنبه ۳۰ شهريور ۱۴۰۴ ۰۷:۰۳
موضوع: آزاد | تعداد بازدید : ۴۷ | نظرات : ۱
|
|
آقای "شالاو علی" (به کُردی: شاڵاو عەلی) شاعر معاصر کُرد زبان عراقیست.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
بازگرد،
به کجا چنین شتابان؟!
به کجا میخواهی خوش باشی،
غیر از آغوش من.!
هر کجا بروی
آواره و پناهندهای...
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
شالاوماموستا "شاڵاو عەلی"، شاعیریکی کوردی هاوچەرخی خەلکی باشووری کوردستانە.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
دەمێك یاخی و دەمێک شێتم،
من شەرمەزاری سەردەمم
سەرلێشێواوی رۆژگارم،
مالێکی یەکجار بە خەمم
گیرۆدە خواردووم لە قەفەس
باڵندەی بێ باڵ و پەڕم
ئاگر لە ڕۆحم دەسوتێت،
وەرن سەیرم کەن لاپەڕم
لە خۆشەویستی بێ بەریم،
دووریشم لە جامێ شەراب
بە تەنیایی هەر خەم دەخۆم،
دونیا لە من بۆتە سەراب
ئاخ لە جەفای ئەم ڕۆژگارە،
ئاخ لە خەلکی ئەم شارەوە
لە فێلی خەلکی ئەم دەمە،
لە تانەی دۆست و یارەوە
خۆزگە هەرگیز نەبوومایە،
لەم دونیای پڕ لە ئازارە
بە چاوی خۆم نەمدیبایە،
ئەم هەموو قیژەو هاوارە
بەڵام ئێستا کەوا من هەم
لەم خەم و لەم ماتەمینە
دەسوتێم و دەناڵێنم،
ریسوا بووم لەم مەرگە ژینە
ڕەنگە ڕۆژێ من ببینم
هەبێ خۆری خۆشەویستی
تاریکی دونیا نەمێنێ،
دڵ بگات بە ئەوەی ویستی
ڕەنگە لە خەم و پەژارە
رزگارم بێت، ئەم رۆژە بێ
تامی خۆشەویستیش بکەین،
بڕوێتەوە گوڵ لەسەر ڕێ
چاوەڕێی شنەبای ئارامیم
رزگارم کات لەم سەردەمە
هەموو تەمەنم تازە ڕۆی،
چرای هیوام گەلێك کەمە.
(۲)
بگەڕێوە
بۆ کوێ دەڕۆی
لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی
لە ئامێزی من بترازێی
لە هەر کوێ بی پەناهەندەی
بگەڕێوە
نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەرێی
بگەڕێوە
ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ
بگەڕێوە
ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ
ماوەیەکە ڕازی دڵم بە تۆ نەبێ
ناکرێتەوە بەسەرهاتی عیشقی ئێمە
تا دنیایە نابڕێتەوە
بگەڕێوە
چیدی ئاھ و هەناسەی من
با نەتگرێ بگەڕێوە تۆ،
نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەرێی
شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ
سەر دەخەمە نامورادی
تا ئەو ساتەی دەتبینمەوە،
نازانم لە کوێیە شادی
بگەڕێوە
ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ
بگەڕێوە
بگەڕێوە
بۆ کوێ ئەڕۆی
لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی
بە تۆ نەبێ ئاگری دڵم
بە تۆ نەبێ ئاگری دڵم
بە هیچ کەسێ دانامرێ
بە هیچ کەسێ دانامەرێ دانامرێ
(۳)
نوری عەشقت دای لە سینەم،
چاوم بە ناهەق تەڕ دەکا
ئەو دڵەی من زۆر شکاوە،
چۆن لەگەل چاوت شەڕ دەکا؟
دڵ لە دووریت ووشک و تارە،
کەسێ ناپرسی لە حالم
کە تۆ هێندە خۆت دەنوێنی،
کێ بەمن باوەڕ دەکا...!
|
ارسال پیام خصوصی اشتراک گذاری :

|

|

|

|

|
این پست با شماره ۱۵۹۴۸ در تاریخ يکشنبه ۳۰ شهريور ۱۴۰۴ ۰۷:۰۳ در سایت شعر ناب ثبت گردید
نقدها و نظرات
تنها کابران عضو میتوانند نظر دهند.
نه م کاته ت باش هاوری
له شت ساق بیت